وه‌زاره‌تی كاره‌با هاوڵاتیان له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكییه‌وه له كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌كاته‌وه كه "به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكییه‌وه له كێڵگه‌ی كۆڕمۆڕ بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز كه‌می كردووه و بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی 1000 مێگاوات كاره‌با".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی داناگاز له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه".
PM:04:55:25/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت