بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم: لەمەودا هەرکەسێک بیەوێت کاری ئۆنلاین بکات دەبێت مۆڵەتی هەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بازاڕی ئۆنلاینەوە دەڵێت، "هەرکەسێک کاری ئۆنلاین بکات دەبێت مۆڵەتی فەرمی هەبێت".
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بازاڕی ئۆنلاینەوە رایگەیاند، "لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ ئەوەی پەیڕەوێک ئامادە بکرێت، بازاری ئۆنلاین کۆنترۆڵ بکرێت".
لەبارەی ئامانج لە پێکهێنانی لیژنەکە بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم وتی، "ئامادەکردنی ئەو پەیڕەوە بۆ ئەوەیە تاوەکو لە بازاڕی ئۆنلاین کڕیار فێڵی لێ نەکرێت و زیانی پێ نەگات".
نەوزاد شێخ کامیل ئەوەشی ئاشکراکرد، "لەمەودوا هەرکەسێک بیەوێت کاری ئۆنلاین بکات دەبێت مۆڵەتی فەرمی هەبێت".
PM:03:35:25/12/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت