كەشناسی: لە سلێمانی و هەڵەبجە بارانبارینی بچڕ بچڕ تا دوانیوەڕۆ بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە و بارانبارینی بچڕ بچڕ لە سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوام دەبێت.


بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆک نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و کاریگەری شەپۆڵەکە لەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کۆتای هاتووە.

ئاماژەشیكرد، لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە وکەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین بە شێوەی نمە بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت تاکو دوای نیوەرۆ لە پاشان کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "سبەی پێنجشەممە، ئاسمانى هەرێمی كوردستان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ :16 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی


AM:10:35:24/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو