وەفا محەمەد: شاندی پارتی بۆ بەغدا پێنج داواكاری هەیە
وێستگەنیوز-
ئەندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كردووە، لیستی دانوستانی شاندی پارتی بۆ بەغدا پێنج داواكاری لەخۆگرتووە.
وەفا محەمەد، ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، "ئەو پێنج خاڵەی پارتی دانوستانی لەسەر دەكات لە بەغدا پێكهاتووە لە دەركردنی یاسای نەوت و گارز و جێبەجێكردنی مادەی 140".
وتيشى، "سێ خاڵەكەی تر پێكهاتوون لە گەرەنتیكردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و چارەسەركردنی دۆسیەی دابەشكردنی كورسییەكان و شایستە دەستوورییەكان".
دوێنێ سێشەممە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، سەردانی بەغدای كرد و یەكەم دانیشتنیشیان لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق بوو لە چوارچێوەی جموجۆڵی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.
AM:09:33:24/12/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت