مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی: سوورین له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ری خزمه‌تگوزاری نیشتمانی
وێستگه‌نیوز –
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سوورن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ری خزمه‌تگوزاری نیشتمانی له هه‌رێم، ده‌شڵێت: "یه‌كێتی مه‌به‌ستییه‌تی له‌به‌غدایش حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاریی نیشتمانیی پێكبهێنرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/12/2025 مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه به سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ده‌باشان، كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به وردی پرسه‌كانی پێكهێنانی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تاووتوێ كرد و جارێكی تر ته‌ئیكد له‌سه‌ر پێویستی پێكهێنانی حكومه‌تێكی كارا و خزمه‌تگوزار و په‌رۆش بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه "په‌یوه‌ست به‌پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌كه سووربوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ری خزمه‌تگوزاری نیشتمانیی نیشاندا؛ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش، یه‌كێتی ده‌رگای گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه‌ی كراوه‌یه".
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵیش، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، ته‌ئكید كرایه‌وه له‌وه‌ی "یه‌كێتی مه‌به‌ستییه‌تی له‌به‌غدایش حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاریی نیشتمانیی پێكبهێنرێت كه تێیدا ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان پارێزراوبێت و گوزارشت بكات له خواستی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات، ئه‌مه‌ش له‌سۆنگه‌ی تێڕوانیی دروستیی یه‌كێتییه‌وه‌یه، كه به‌غدا قوڵایی ستراتیژی هه‌رێمی كوردستانه.
مه‌كته‌بی سیاسی راشیگه‌یاند كه "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، به‌رده‌وامده‌بێت، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا".
PM:06:09:23/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت