شەش رۆژ پشووی فەرمی راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
حکومەتی هەرێمی کوردستان شەش رۆژ پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکان راگەیاند.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی 10، لە رۆژانی پشوودا پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "لە ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی كانونی یەكەمی 2025، تا ڕۆژی شەممە 3ی كانونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت و رۆژی یەکشەممە 4ی کانونی دووەمی 2026 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە".
هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەی ئێشکگری دەبێت.
PM:03:23:23/12/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت