سودانی وەزیری دارایی عێراقی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم


وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ سێشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی راسپارد مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە، 22ـی کانوونی یەکەمی 2025، 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.


PM:02:33:23/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت