تۆڕی داکۆکی لە داکۆکیکاران: بە ئامانجی سیاسی و حزبی ژنان لە بوارە جیاوازەکان دەکرێنە ئامانج
وێستگەنیوز-
تۆڕی داکۆکی لە داکۆکیکاران لە سلێمانی بەیاننامەیەک ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و حزب و لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات لەبارەی ناوزڕاندنی چالاکوانی ژنان و رێکخراوەکانی ژنان.
تۆڕی داکۆکی لە داکۆکیکاران لە سلێمانی لە بەیاننامەکەدا رایگەیاندووە، "بەداخەوە لە ژینگەی میدیایی هەرێمی کوردستاندا، شەپۆلی شکاندن و تیرۆری فیکری، ناوزڕاندن و سوکایەتیپێکردن رووبەڕووی کەسایەتیی چالاکوانانی ژن و رێکخراوەکانی ژنان ناو بە ناو سەرهەڵدەدات، کارەکتەرانی ژن لە بوارەکانی سیاسیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کاری رێکخراوەیی دەکرێنە ئامانج. (هیچ لایەنێک خۆی لەقەرەی ئەم بابەتە نادات و هەمووان بێ دەنگ و بێ هەڵوێستن)".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئامانجی سەرەکی ئەو هەڵمەتە رێکخراوانەی کەدژ بە ژنان لە سۆشیال میدیادا رێکدەخرێن، بێ کاریگەرکردنی رۆڵ و پێگەی ژنانە لە کۆمەڵگەدا و عەقڵیەتی چەقبەستووانەی نێرسالارانە داینەمۆی هەڵمەتەکانە، کە هەندێکجار ئامانجی سیاسیی و ململانێی ناوخۆیی حزب و لایەنە سیاسییەکانی لە پشتەوەیە و لەشکرێکی پارەدارکراو و ئەرکدارکراو لە سۆشیال میدیادا ئەنجامی دەدەن و ژنان و کەسایەتی ژنان دەکرێنە نیشانەی ئامانجەکانیان".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "لێرەوە وێڕای ئیدانەکردنی هەر هەوڵ و هەڵمەتێکی چەواشەکارانە و نایاساییانەی دژ بە ژنان و ناوزڕاندنیان داوا دەکەین، لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە سەروویانەوە دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی و دامەزراوەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەو هەڵمەتانە بێدەنگ نەبن و رێکاری پێویستی یاسایی و کارگێڕی و تەکنیکی لە دژیان بگرنە بەر، بۆ ئەوەی ژنان بە گشتیی و ژنانی چالاکوان لە بوارە جیاجیاکاندا بتوانن بە ئازادی و لە چوارچێوەی یاسادا کار بکەن".
تۆڕی داکۆکی لە داکۆکیکاران لە سلێمانی داوا لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراو و سەندیکا پیشەییەکان و رۆشنبیران و ئازادیخوازان دەکەین، پشتیوانی هەوڵەکانی ژنان بن بۆ سەرخستنی خەبات لە پێناو یەکسانی و سڕینەوەی هەموو مۆرکێکی جیاکاری لەسەر بنەمای رەگەزی لە کۆمەڵگەدا.
تۆڕی داکۆکی لە داکۆکیکاران پێکهاتوون لە:
رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان
ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد
ریکخراوی ئاماژە بۆ گەشە پیدانی مرۆیی
ڕئکخراوی سەربەخۆی ژنان
ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان
ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ
ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەتی
کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
یەکێتی لاوانی کوردستان
یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان ئەنجومەنی
بەڕێوە بردنی سلێمانی
ڕێکخراوی نیشان بۆ هۆشیاری تاک
یەکێتی ژنانی کوردستان
ڕێکخراوی ئازاد بوون
ڕێکخراوی گەشبیری وەلی دیوانە
ڕێکراوی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان
ڕێکخراوی دڵی سلێمانی بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان
ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد
ریکخراوی ئاماژە بۆ گەشە پیدانی مرۆیی
ڕئکخراوی سەربەخۆی ژنان
ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان
ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ
ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەتی
کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
یەکێتی لاوانی کوردستان
یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان ئەنجومەنی
بەڕێوە بردنی سلێمانی
ڕێکخراوی نیشان بۆ هۆشیاری تاک
یەکێتی ژنانی کوردستان
ڕێکخراوی ئازاد بوون
ڕێکخراوی گەشبیری وەلی دیوانە
ڕێکراوی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان
ڕێکخراوی دڵی سلێمانی بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
PM:01:01:23/12/2025
ئهم بابهته 860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت