شاندی پارتی لە بەغدا کۆبوونەوەکانی دەستپێکرد و یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆمار بوو


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە شاندی دانوستانکاری پارتی دەستی بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد.


ئێوارەی دووشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2025، شاندێکی باڵای دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی چووە بەغدا، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2025، شاندی دانوستانکاری پارتی وەک یەکەم وێستگە، سەردانی کۆشکی "سەلام"ی لە بەغدا کرد و لە لایەن لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

وەک میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت هەر ئەمڕۆ شاندی پارتی لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک و بەرپرسی حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی سوننە و شیعە کۆببێتەوە.

شاندەکەی پارتی پشکی کورد لە حکومەتی داهاتووی عێراق و ئیستحقاقی پارتی وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێ ده‌كات.

شاندی پارتی پێکدێن لە:

- فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی.

- فوئاد حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

- نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

- ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی.

- فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.


AM:09:52:23/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت