به‌شی خه‌رج كردن له‌سه‌ر وێبسایتی هاوكاری كوردانه كارا كرا
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كاراكردنی به‌شی خه‌رجكردنی له‌سه‌ر وێبسایتی هاوكاری كوردانه راگه‌یاند كه تیایدا سات به‌سات خه‌رجیه‌كان ده‌خرێته به‌ر چاوی بینه‌رانی وێبسایته‌كه.
عه‌تا محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌سه‌ر فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له 2025/12/18 وێبسایتی (هاوكاری كوردانه - Hawkary Kurdana)مان راگه‌یاند و به شێوازێكی ته‌واو شه‌فاف داهات و پاره‌ی هاتوو بۆ سه‌ر هه‌ژماره‌كانی بانكی (كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ) له‌و وێبسایته‌دا خرایه‌ڕوو كه سات به‌سات له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك به دینار یان دۆلار داتاكان تازه ده‌كرێنه‌وه".
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانه‌وه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان وێبسایت به‌شی خه‌رج كردن كارا كرا‌و و تیایدا سات به‌سات خه‌رجیه‌كان ده‌خرێته به‌ر چاوی بینه‌رانی وێبسایته‌كه‌و به ته‌واوی شه‌فافیه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێوه‌ی به‌ڕێزی لێ ئاگادار ده‌كرێت".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌ین، پاراستنی ئه‌مانه‌تی به‌خشه‌ره‌كانمانه و له‌هه‌مان كات پیشاندانی زۆرترین متمانه‌یه به كاره‌كانی كۆمسیۆنه‌كه‌مان له‌به‌رده‌م خوا‌و له‌به‌رده‌م ده‌زگا ره‌قابیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستاندا".
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕه‌كه تا ئێستا 8,567,768,750 دینار و 3,225,300 دۆلار هاوکاری بۆ لافاوی قەزای چەمچەماڵ كۆكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاو له چه‌مچه‌ماڵ 817,670,000 وه‌ك هاوكاری به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه دابه‌شكرا.
PM:11:09:22/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت