سبه‌ینێ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتووانی لافاو له شۆڕش، ته‌كیه و ئاغجه‌له‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وێستگه‌نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د –
دوای زیاتر له 10 كاتژمێر پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاو له چه‌مچه‌ماڵ كۆتاییهات، بڕیاریشه سبه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری زیانلێكه‌وتووانی لافاو له شۆڕش، ته‌كیه و ئاغجه‌له‌ر به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاو له چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوو و له‌كۆی 639 خێزان كه مافیان هه‌بوو 609 خێزان ئاماده‌بوون و چه‌كی هاوكارییان پێدرا.
عەتا محەمەد سەرپەرشتیاری کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كه قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵدا دەستپێکرد. پرۆسەکە بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچێت و تیمێکی پرۆتۆکۆڵی ئیدارەی پرۆسەکە دەدات و لەڕووی ئەمنیشەوە کۆنترۆڵی ناوچەکە کراوە.
وتیشی: "زیانلێکەوتووان فۆڕمیان بۆ پڕکراوەتەوە و بەپێی زیانەکانیان هاوکارییان دەدرێتێ و سەرجەم چەکەکان ئامادەن و بانکەکان تا سەعات 12:00ی ئەمشەو کراوەن".
بڕیاریشه سبه‌ی سێشه‌ممه كاتژمێر 9ی به‌یانی له هۆڵی سالار فه‌قێ له چه‌مچه‌ماڵ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری بۆ سێ شوێنی تر به‌ڕێوه بچێت.
وابڕیاره سبه‌ینێ هاوكاری به‌سه‌ر 445 خێزانی شۆڕش، 210 خێزانی ته‌كیه و 8 خێزانی ئاغجه‌له‌ر دابه‌ش بكرێت.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو خاوه‌نی 569 ئۆتۆمبێل و 210 دووكان و شوێنی بازرگانی كه به‌هۆی لافاوه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون، هاوكاری بكرێن.
PM:10:29:22/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت