حاكم قادر حمه‌جان و وه‌فدێكی حزبی شیوعی: كاری له پێشینه‌ی ئه‌م قۆناغه به‌گه‌رخستنی په‌رله‌مانه
وێستگه‌نیوز –
حاكم قادر حه‌مه‌جان و وه‌فدێكی حزبی شیوعی كوردستان رایانگه‌یاند كه كه كاری له پێشینه‌ی ئه‌م قۆناغه به‌گه‌رخستنی په‌رله‌مان و پێكھێنانی كابینه‌ی نوێیه، تا له‌وه زیاتر بۆشایی یاسایی و كارگێڕی دروست نه‌بێت. ده‌شڵێن: "تا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت ناتوانین به ئاڕاسته‌ی بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی هه‌نگاو بنێین".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه حاكم قادر حه‌مه‌جان، له سلێمانی پێشوازی له شاندی حزبی شیوعی كوردستان كرد كه پێكھاتبوو له ئه‌بوكاروان، سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و صبحی مه‌هدی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، عوسمان زیندانی و فاخر زاهیر، ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ھه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه.
له دیداره‌كه‌دا جه‌ختیان كرده‌وه، كه كاری له پێشینه‌ی ئه‌م قۆناغه به‌گه‌رخستنی په‌رله‌مان و پێكھێنانی كابینه‌ی نوێیه، تا له‌وه زیاتر بۆشایی یاسایی و كارگێڕی دروست نه‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شدرا كه "پێویسته ھه‌موومان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتیه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و كێشه‌كانمان بكه‌ین له ڕێگه‌ی دانیشتن و گفتوگۆ و دیالۆكه‌وه، له‌پێناو به‌ده‌ستھێنانی ئامانجه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان".
راشیانگه‌یاند كه "كاتی ئه‌وه‌ھاتوه كه ھاوكاری دۆسته‌كانمان بین له ڕێكخستنه‌وه و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه و ھێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی، چونكه به‌و ڕێگایه زامنی پاراستنی ئاسایش و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كرێت".
هاوكات جه‌ختكرایه‌وه، له پرسی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك و پرسی بێ مووچه‌ی، كه بوه‌ته كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خه‌ڵك و ده‌بێت هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیاره.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا ھێمایان بۆ ئه‌وه‌كرد كه "تا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت و هه‌مووان وه‌ك یه‌ك له به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان نه‌بن، ناتوانین باس له ده‌سه‌ڵاتێك و سیسته‌مێكی سیاسی و كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست بكه‌ین و ناشتوانین هه‌نگاوی ڕاسته‌قینه به ئاڕاسته‌ی بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵیدا بنێین".
PM:07:09:21/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت