میدیای یه‌كێتی واده‌ی ناردنی مووچه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا عیراق مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.
PUKMEDIA كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، بڵاویكرده‌وه كه "بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا عیراق مووچه‌ی مانگی 10ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دیچت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه (22ی كانوونی یه‌كه‌می 2025) بڕی 120 ملیار دینار وه‌ك داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م به‌شێوه‌ی كاش ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ك مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 شیان وه‌رگرتووه و چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی 12 ده‌كه‌ن.
PM:04:52:21/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 3300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت