پۆلیسی هەولێر: میران بەکر لە لایەن چەند چەکدارێکی یەکێتییەوە دەستگیرکرابوو
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی میران بەکر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "هاوڵاتی میران بەکر عبدالرحمان کە کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە و پێشتر سکرتێری رۆژنامەوانی بەرێز وەزیری پێشمەرگە بووە و ئەندام و کادری یەکێتییە، درەنگانی شەوی هەینی 19ی کانوونی یەکەمی 2025، لە سنووری بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لایەن چەند چەکدارێکی خۆیانەوە دەستگیر کراوە و ئازاردراوە و دوای ماوەیەک ئازاد کراوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "لە هەبوونی سکاڵای یاسایی، پۆلیس و و لایەنە پەیوەنددارەکان رێوشوێنی لێکۆڵینەوە و رێکارەکانی پێویست دەگرنە بەر بۆ دەرخستنی راستی و سەروەرکردنی یاسا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان".
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، "هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک رێگە نادرێت هیچ کەس و لایەنێک هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش بدات و ئازادی کەسی و کەرامەتی هاوڵاتییان بە هیچ بیانوێک پێشێل بکات"
PM:03:05:21/12/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت