عەبدولفەتاح سیسی بۆ مەسرور بارزانی: رۆڵی هەرێمی کوردستان لەسەقامگیری ناوچەکە بەرز دەنرخێنین


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر کۆبوونەوە.


ماڵپەڕی سەرۆکایەتی میسر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، عەبدولفەتاح سیسی پێشوازی لە مەسرور بارزانی کرد، لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری میسر جەختی لە پشتیوانی تەواو و بەردەوامی میسر بۆ عێراق کردەوە و یەکپارچەیی خاک و هاوکارییەکانی لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی رووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە، بەتایبەتی تیرۆر.

باڵیۆز محەمەد ئەلشناوی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی میسر رایگەیاند، "عەبدولفەتاح سیسی، ستایشی ئاستی هاوکاری نێوان دەزگا ئەمنییەکانی میسر و عێراقی کرد و هەوڵەکانی دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند".

لای خۆیەوە، مەسرور بارزانی، پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ رۆڵی میسر و سەرۆک کۆمار دەربڕی لە پاڵپشتیکردنی عێراق و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە، دووپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوی لە پتەوکردنی زیاتری هاریکارییە لەگەڵ دامودەزگاکانی میسر.

وتەبێژی فەرمی حکومەتی میسر ئاماژەی بەوەدا، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان میسر و عێراق کراوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، سەرۆک کۆمار جەختی لە پەرۆشی میسر کردەوە بۆ قووڵکردنەوەی هاوکارییە ئابوورییەکان بە هەموو شێوەکانی نێوان هەردوولا، تیشکی خستە سەر توانا بەرچاوەکانی کۆمپانیا میسرییەکان بەتایبەتی لە کەرتەکانی وزە و ژێرخانی ئابووری و ئەزموونی بەرفراوانیان چ لە میسر و چ لە دەرەوەی وڵات".

ئەوەشی خستەڕوو، "لە کۆبوونەوەکەدا شاهیدی ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو لەسەر کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی جێی بایەخی هاوبەش، کە تیایدا سەرۆک کۆمار پێداچوونەوەی بە دیدگای میسری کرد بۆ ڕێگاکانی گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە، هەروەها گوێی لە پێزانینێکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق گرت لەو بارەوە".

هەروەها سەرۆک کۆماری میسر، داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد شارەزایی ئەو کۆمپانیایانە بەکاربهێنێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بە کوالێتی بەرز و نرخێکی کێبڕکێکار، هەروەها مەسرور بارزانی پێشوازی لە ڕۆڵی کۆمپانیا میسرییەکان کرد لە عێراق، جەختی لەوە کردەوە، لە سەردانەکەیدا چاوی لە کارکردنە لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی میسر بۆ گەڕان بەدوای رێگەکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری و سود وەرگرتن لە شارەزایی میسری لە چەند کەرتێکی ئەولەویەت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.


PM:12:59:21/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت