هەڤاڵ ئەبوبەکر: هیچ بۆنە و ئاهەنگێکی فەرمیی بۆ ساڵی نوێ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەناچێت
وێستگەنیوز-
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، وەک هاوخەمیەک بۆ هاوڵاتییانی چەمچەماڵ و ئیدارەی گەرمیان هیچ بۆنە و ئاهەنگێکی فەرمیی بۆ ساڵی نوێ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەناچێت.
ئەمڕۆ شەممە 20ی کانونی یەکەمی 2025، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی راگەیەندرێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)و، هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایانی مەسیحیمان و هەموو خەڵکی پارێزگای سلێمانی و کوردستان و جیهان دەکەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە بەر ئەو کارەسات و رووداوە ناسۆرانەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان روویاندا و قوربانیی و برینداربوون و زیانی زۆری لێکەوتووە، لە پێناوی پشتیوانیی و دەربڕینی هاوخەمیی بۆ هەمووان، وەک پارێزگای سلێمانی، دڵنیاتاندەکەینەوە کە هەموو رێکارێکی پێویستیی کارگێڕیی و ئارامیی و ئاسایش و خزمەتگوزاریی پێویست گیراونەتەبەر، بەڵآم هیچ بۆنەو ئاهەنگێکی فەرمیی لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بەڕێوەنابرێن".
PM:09:54:20/12/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت