دەستدەكرێت بە دابەشكردنی هاوكاری مادی بەسەر ئەو ماڵانەی چەمچەماڵ کە زیانیان بەركەوتووە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکان دەکرێت و هاوکارییە مادییەکانیش لە رێگەی چەک بەسەر ئە ماڵانەدا دابەشدەکرێت کە زیانیان بەرکەوتووە.
ئەمڕۆ شەممە 20ی کانونی یەکەمی 2025، عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "تائێستا زیاتر لە 11 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ".
ئاماژەی بەوەکرد، "لیژنەیەك بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی هەرێم پێکهێنراوە و رۆژی دووشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2025، دەستدەكات بە دابەشکردنی هاوکارییەکان، هاوکارییە مادییەکانیش لە رێگەی چەک بەسەر ئە ماڵانەدا دابەشدەکرێت کە زیانیان بەرکەوتووە".
ئەوەشی خستەڕوو، "قەرەبووکردنەوەکە قۆناغی یەکەم ماڵەکان دەگرێتەوە و قۆناغەکانی تر دوکان و بازاڕەکان و خاوەن ئوتۆمبێلەزیان لێکەوتووەکان دەگرێتەوە".
عەتا محەمەد باسی لەوەشكرد، "چاوەڕوان دەکەن هاوکارییە مادییەکان زیاتر ببێت، وەک چۆن لە چەند رۆژی رابردوودا چەند لایەن و خێرخوازێک بەڵێنی ئەوەیان داوە کە هاوکاری مادی بخەنەسەر هەژماری بانکی کۆمسیۆنەکە".
PM:04:14:20/12/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت