بافڵ تاڵەبانی: حکومەتێکی بەهێز و کاریگەرمان دەوێت کە خزمەتی خەڵک بکات


وێستگه‌نیوز-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختیكردەوە لەسەر پێكهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کاریگەر کە خزمەتی خەڵک.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، "بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و رەخساندنی زەمینەی لەبار لەبەردەم لایەنە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کرا".

ئاماژەشیكرد، "بافڵ تاڵەبانی پەرۆشانە جەختی لە سیاسەت و ستراتیجی یەکێتی کردەوە، بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و کاریگەر کە خزمەتی خەڵک بکات بەبێ جیاوازی و ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر".


PM:03:56:20/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت