وەزارەتی پێشمەرگە: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان لەسەر رووداوەکەى میران بەكر پێكهێناوە


وێستگه‌نیوز-

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەيان لەسەر رووداوەکەى هێرشكردنە سەر میران بەكر پێكهێناوە.


نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "شەوی 19 لەسەر 20ی 12ی 2025، میران بەكر عەبدولڕەحمان ، کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە توشی رووداوێکی نەخوازراو بوو".

روونیشیكردەوە، "دەستبەجێ وەزارەتى پێشمەرگە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوەکە پێکهێانەوە بۆ بەدواداچون لەسەر ئەم دۆسیەیە".

لە راگەیەندراوەكەى وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، "بۆئاگاداری رای گشتی میران بەکر کارمەندی وەزارەتمان ماوەی دووساڵە له سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە نەماوە".


PM:03:06:20/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت