پارێزگاری هەولێر: رفاندنى میران بەکر پەیوەندی بە دەزگا ئەمنیەكانەوە نییە
وێستگهنیوز-
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت ئەوە لایەنەی میران بەکر، سکرتێری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانيان رفاند لایەنێكی حزبییە و هیچ پەیوەندییەكی بەدامەزراوەی فەرمی ئەمنیەوە نییە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە میدیاكانی پارتی راگەیاندووە، "گرتنی میران بەکر، سکرتێری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، هیچ پەیوەندییەكی بە پۆلیس و ئاسایش و دەزگایەكی فەرمییەوە نییە و كارێكە حزبێك كردویەتی".
وتيشى، "ئەوەى بەرامبەر میران بەكر كراوە كارێكى نەگونجاوە و بەدواچون دەكەین، هیچ دەزگایەكی حزبی بۆی نییە بەوجۆرە لە هەولێر مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان بكات".
پارێزگاری هەولێر دووپاتیكردەوە "لە هەولێر ئەو جۆرە كارانە بۆ هیچ حزبێك رێگەپێدراونییە و لەگەڵ بەڕێزان لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان قسەدەكەین و نابێت جارێكی تر ئەو كارە دووبارە ببێتەوە، رفاندنی كەسێك لە هەولێر و ئازادكردنی دوای چەند كاتژمێرێك بۆ هیچ كەسێك ناچێتە سەر".
PM:12:35:20/12/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت