بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه، گه‌یشته شاری به‌غداو بڕیاره تایبه‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی به‌غداو پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراق كۆببێته‌وه. یه‌كێك له‌چالاكییه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی له‌به‌غدا به‌شداریكردنه له‌مه‌راسیمی ساڵیادی"شه‌هیدكردنی محه‌مه‌د باقڕ حه‌كیم"
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، بێجگه له‌به‌شداریكردنی ئه‌و مه‌راسیمه كه بریاره سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران تیایدا ووتار بخوێننه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی چه‌ندین كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراق ئه‌نجام ئه‌دات و بڕیاره له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌گه‌لچ سودانی و مالكی و غه‌زعه‌لی به‌جیا كۆده‌بێته‌وه.
زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به عه‌ممار حه‌كیمی ڕاگه‌یاندبوو كه‌نابێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌مجاره بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بێت. به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانی له‌هه‌موو بۆنه‌كان و دواهه‌مین كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌شی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌و پۆسته پشكی یه‌كێتییه و یه‌كێتی وه‌ریده‌گرێته‌وه.
لهدانوستاندنهكانی یه‌كێتی و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی 10یه‌می هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه كراوه كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كسانه به پۆستی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، واته ده‌كرێت یه‌كێتی یه‌كێكیان وه‌ربگرێت، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌مه‌ی به‌توندی ڕه‌تكردۆته‌وه.