فهرماندهی گشتی ههسهده بۆ ئهمهریكا: پێزانیمان بۆ هێرشهكه ههیه
وێستگهنیوز-
فەرماندەیی گشتی هەسەدە ئهمرۆ شهممه، ڕایگهیاند كه پێزانینیان هەیە بۆ ئەو هێرشە وردە ئاسمانی و موشەکییانەی لە چەند کاتژمێری رابردودا حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعشی لە سوریا کردە ئامانج .
شهوی ڕابردوو هێزهكانی ئهمهریكا ئهمهریكا 70 پێگهی داعشیان لهسوریا لهرێگهی مووشهكهوه خاپور كرد.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن دەڵێت، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژێرخان و کۆگاکانی چەکی داعشمان بۆردوومان کرد و ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رێگریی پلانی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعشە دژی ئەمریکا".
پێنتاگۆن هەروەها رایگەیاند، "لە بەدواداچوونی بێوچانی ئەو تیرۆریستانەی کە هەوڵدەدەن زیان بە ئەمریکییەکان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا بگەیێنن بەردەوام دەبین".
بهرامبهر ئهم هێرشه فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لهبهیاننامهیهكدا پێزانینی خۆیان بۆ هێرشهكهی ئهمهریكا ڕاگهیاند .
كرۆكی پهیاننامهكه
-- ئەم پشتگیرییە بەردەوامە ئاسمانییە هۆکارێکی یەكلاكەرەوەیە بۆ رێگریکردن لە رێکخراوەکە، لە دووبارە گردکردنەوەی شانەكانی یان دەستپێکردنەوەی چالاکییە تێكدەرەكانی.
-- داعش هێشتا هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەو هەوڵدەدات هەر بۆشایییەک یان سستییەک لە هەوڵە سەربازی و ئەمنییەکان بقۆزێتەوە، بۆیە جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەکەینەوە تا نەهێشتنی یەکجارەکی رێکخراوەکە و تواناکانی.
--لە ماوەی ئەمساڵدا هێزەکانمان سەدان ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و سەربازییان لە دژی شانەکانی داعش ئەنجامداوە و سەرکردە مەترسیدارەکانی دەستگیرکردووە و گروپە چالاکەکانی هەڵوەشاندووەتەوە بە پاڵپشتی راستەوخۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، جا چ لە ڕێگەی پشتیوانی ئاسمانی بێت یان هەواڵگری.
--هێزەکانی سوریای دیموکرات پابەندبونی تەواوی خۆی دووپات كردووەتەوە بۆ بەردەوامبون لە شەڕی داعش و بەرگریکردن لە سەقامگیری و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ هەموو لایەنەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، لە هەموو ئەو بابەتانەی کە خزمەت بە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دەکەن.
AM:08:55:20/12/2025
ئهم بابهته 624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت