پۆلیسی گەرمیان: لەسەر کێشەی زەوی و زار چوار کەس کوژاون و حەوت کەسیش برینداربوون
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان لەبارەی رووداوەکەی گوندی خاڵە بەگ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 19ی کانونی یەکەمی 2025، لەسەر رێگەی گوندی خاڵە بەگ سەر بە قەزای رزگاری لەسەر زەوی وزار شەڕ لەنێوان دوو لایەن روویدا کە خزمی یەکترن لەئەنجامدا چوار کەس لە یەک تەرەف گیانیان لەدەستدا کەسێ دانەیان برای یەکترن و دانەیەکیان ئامۆزایانە، هەروەها برایەکی سێ کوژراوەکە بریندارە".
ئاماژە بەوەکراوە، "لەتەرەفی بەرامبەریش شەش کەس برینداربوون، دوای چارەسەری خێرا شەش لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون، لەئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەکاتی هەر گۆڕانکاریەک لەکاتی لێکۆڵینەوە، هەر بەڵگەو زانیارییەک کە ئاڕاستەی پەڕاوەکە بگۆڕێت بەفەرمانی دادوەر یاخود هەر زانیاریەک پێویست بکات رای گشتی ئاگادار دەکەینەوە، چونکە ئەمە تەنها زانیارییە سەرەتاییەکانی بەدەست هاتووی رووداوەکەن".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سەرجەم هێزەکانیش لە ئامادە باشیدان بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیارەکانی دادوەری لێکۆڵینەوە هەر لە فەرمانەکانی دەستگیرکردن تاوەکو هەموو بڕیارەکانی تر".
PM:07:06:19/12/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت