بکوژی عەقید زەید ئاشکرادەکرێت
وێستگەنیوز-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19ی کانونی یەکەمی 2025، عەقید زهید بهڕێوبهری پێشووی بنكهی پۆلیسی عهرهفه لهپێش ماڵهكهی خۆی لهگهڕهكی عهرهفهی شاری کەرکوک به دهستڕێژی گولـله كوژرا.
چەند کاتژمێرێک دوای رووادوەکە تەرمی کەسێک لە نزیک ناحیەی تازە لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان چوونە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت تەرمەکە یەکێکە لەو کەسانەی کە لە رووداوی کوشتنی عەقید زەید بەشداربووە.
میدیای plus4 بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بەکوژراوی دۆزراوەتەوە و لەتاوانەکە بەشداربووە، ناوی (ع) و پێشتر لەگەڵ براکەی بەناوی ح) کە کارمەند بووە لای عەقید زەید، لەسەر دۆسییەک بەندکراون و دواتر ئەفسەرەکە لێی دەرچووە، دوو براکە تاوانبار کراون و ئەوەی کە پۆلیسیش بووە فەسڵکراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، دوای دۆزینەوەی (ع) بە کوژراوی، وردەکاری تاوانەکە بۆ پۆلیس ئاشکرابووە و دەرکەوتووە خۆشی نەکوشتوە و کوژراوە، ئێستا براکەی بەناوی (ح) و کەسێکی تریش دەستگیرکراون، تۆمەتبارەکان خەڵکی گوندی یارمجەن و لەعەشیرەتی مەعازیدین.
PM:06:21:19/12/2025
ئهم بابهته 5272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت