مه‌سرور بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه دڵنیاین سه‌ركه‌وتووانه ئه‌ركی كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12/19، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح كرد به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR ).
مه‌سرور بارزانی بۆ د.به‌رهه‌م ساڵح نووسیویه‌تی: "مایه‌ی خۆشحاڵیمانه كه‌سایه‌تییه‌كی كورد، ئه‌م پۆسته باڵایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ربگرێت، كه دڵنیاین به‌ڕێزتان، سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م ئه‌ركه به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "وێڕای پیرۆزباییمان، هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆمان بۆ به‌ڕێزتان ده‌رده‌بڕین".
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه؛
برای به‌ڕێزم د. به‌رهه‌م ساڵح ، كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران( UNHCR):
به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
مایه‌ی خۆشحاڵیمانه كه‌سایه‌تییه‌كی كورد، ئه‌م پۆسته باڵایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ربگرێت، كه دڵنیاین به‌ڕێزتان، سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م ئه‌ركه به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین.
وێڕای پیرۆزباییمان، هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆمان بۆ به‌ڕێزتان ده‌رده‌بڕین.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
PM:01:33:19/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت