لە رووداوێکی هاتووچۆدا هەشت کەس بوونە قوربانی
وێستگەنیوز-
ئەمشەو پێنجشەممە 18ی کانونی یەکەمی 2025، لەسەر لەسەر رێگەی جەلەولا بۆ خانەقین، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
د.شوان شاکر، بەڕێوەبەر نەخۆشخانەی خانەقین بە میدیاکانی راگەیاند، "لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژنێک و دوو منداڵن".
لەبارەی دۆخی بریندارەکانیشەوە ناوبراو وتی، "تەندروستی ژمارەیەک لە بریندارەکان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری وردان".
PM:10:17:18/12/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت