دەزگای ئاسایشی هەرێم ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکراکرد کە تۆمەتبارە بە شکاندن و شێواندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر سەربە دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کۆیە و بەشی ئۆپەراسیۆنی کۆیە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوونیان ئەنجامدا لەسەر رووداوی شکاندن و شێواندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیە.


دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، "دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان دەرکەوت لە رۆژی 2025/12/2 تۆمەتبار (حسێن ساڵح مستەفا) لەبازگەی تۆبزاواوە بەماتۆرسکیل هاتووەتە قەزای کۆیە و لەکامێراکانی چاودێرییەوە تۆمەتبار دەرکەوتوە و پرسیاری شوێنی گۆڕستانی کریستیانەکان دەکات".

ئاماژەشیكرد، "دەرکەوت تۆمەتباری ناوبراو هەمان ئەو کەسەیە کە گۆڕی کریستیانەکانی شەقڵاوەی شێواندووە و شکاندووە".


PM:09:31:18/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت