بارەگای بارزانی: بەهاناوە چوونی لێقەوماوانی چەمچەماڵ نموونەیەکی بەرزی نەتەوەیی نێوان کوردستانیانە
وێستگەنیوز-
بارەگای بارزانی سوپاسی خۆی ئاڕاستەی ئەو كەس و لایەنانە كردووە كە بەهانای زیانلێكەوتووان و لێقەوماوانی چەمچەماڵەوە چوونە و یارمەتیان داون.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "دوابەدوای بارینی بارانێکی زۆر و روودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری، رێکخراوەکان و هاوڵاتیان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرفراوان یارمەتیی لێقەوماو و زیانلێکەوتووانی ئەو رووداوەیان دا".
دووپاتیشیكردەوە، "لێرەدا سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە یارمەتییان گەیاندووەتە لێقەوماو و زیانبارانی لافاوەکە، ئەوە نموونەیەکی بەرزی هاوسۆزی و هاودەنگیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی نێوان کوردستانیانە و جێگەی پێزانینێکی زۆرە و هیوای ئارامی و سەلامەتی بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەخوازین".
PM:07:45:18/12/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت