رەوتی هەڵوێست بڕیار لەسەر کاری داهاتووی فراکسیۆنەکەى دەدات
وێستگەنیوز-
دەستەی بەڕێوەبردنی رەوتی هەڵوێست بڕیاری لەسەر کاری داهاتووی فراکسیۆنەکەدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەستەی بەڕێوەبردنی رەوتی هەڵوێستى نیشتمانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوخۆی رەوتەکە و هەنگاوەکانی داهاتووی تاووتوێکرا.
روونیشیكردەوە، هاوکات دەستەی بەڕێوەبردن لەگەڵ فراکسیۆنی هەڵبژێردراو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوەوە و کاری داهاتووی فراکسیۆنەکە و ڕەوتەکە بەئامانجی بەرژەوەندی گشتی بڕیاری لەسەردرا.
PM:07:15:18/12/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت