توركیا هۆشداری ده‌داته هه‌سه‌ده
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت جارێكی دیكه په‌نا بۆ كرده‌وه‌ی سه‌ربازی ببات له دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" به سه‌رۆكایه‌تی كورد له سوریا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هۆشداریدا له‌وه‌ی ئارامییان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و پێویسته بچنه ناو ریزه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریاوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركا دۆخی ئێستای به "دواكه‌وتن له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی یه‌كگرتن" وه‌سف كرد.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی TRT World، فیدان وتی: "خوازیارین ته‌نها كاروباره‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه به‌ره‌وپێش ببرێن، به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه".
وتیشی: "نامانه‌وێت جارێكی تر هیچ پێویستییه‌ك ببینین كه په‌نا بۆ هێزی سه‌ربازی ببه‌ین، به‌ڵام هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌بێت د‌رك به‌وه بكه‌ن كه ئارامی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌ڕوات".
ئه‌مه‌ش دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه هات كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا، هێشتا هیچ پێشكه‌وتنێكی راسته‌قینه له‌سه‌ر لێكتێگه‌یشتنی سیاسی و سه‌ربازی نێوان هه‌ردوولا به‌دی نه‌هاتووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات باسی له‌وه‌كرد كه پێشنیازێكی گشتگیریان پێشكه‌ش كردووه كه هه‌نگاو و میكانیزمه‌كانی تێكه‌ڵكردنی به سوپای سوریا و دامه‌زراوه حكومییه‌كانی سوریاوه ده‌خاته‌ڕوو، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت له دیمه‌شق وه‌ڵامی ئه‌م پێشنیازه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
هه‌سه‌ده جه‌ختیشی له پایه‌ندبوونی به بنه‌مای "تێكه‌ڵبوون له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا" كرده‌و و رایگه‌یاند كه هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی یه‌كگرتن ده‌بێت به‌شێَوه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت كه پێكهاته‌ی رێكخراوه‌یی و ڕۆڵی جه‌نگی بپارێزێت، به م شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وامی تواناكانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ئه‌منییه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات.
PM:03:46:18/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت