به‌هۆی فێڵكردن له‌ژنان حه‌وت دووكانی كوتاڵ فرۆشتن ئاگاداركرانه‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌هۆی فێڵكردن له ژنان و فرۆشتنی قوماش به نرخی زیاده پێیان، حه‌وت دووكانی كوتاڵ فرۆشتن له رانیه ئاگاداركرانه‌وه و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی قه‌زای ڕانیه له‌سه‌ر سكاڵای چه‌ند هاوڵاتیه‌ك سه‌ردانی چه‌ند دوكانێكی فرۆشتنی جل و به‌رگیان كرد له‌ناو بازاڕی شاری رانیه.
سه‌ردانه‌كه به‌مه‌به‌ستی بهدواداچوونبووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی فرۆشیاره‌كان بۆهه‌ر پارچه قوماشێك دووقات و سێ ئه‌وه‌نده‌ی نرخی خۆی نرخ زیاد ده‌كه‌ن كاتێك خواست له‌سه‌ر بابه‌تێك زیاد ده‌بێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی قائمقامیه‌تی قه‌زای رانیه، كاتێك به‌هۆی كاری ریكلامه‌وه خواست له‌سه‌ر جۆره قوماشێك زیاد ده‌بێت، به‌شێك له دوكانداره‌كان ئه‌مه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن و ده‌ست ده‌كه‌ن به گران فرۆشی.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی قه‌زای ڕانیه چه‌ند قوماش فرۆشێك به‌ناوه‌كانی (شه‌ماڵ، سۆران، تاج، سه‌ید محه‌مه‌د و شاخه‌وان) ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن به پێچه‌وانه‌وه له‌ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
PM:02:52:18/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 2884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت