محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود داوای گۆڕینی شانده‌كانی دانوستانكاری هه‌رێم ده‌كات
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان داوای گۆڕینی شانده‌كانی دانوستانكاری هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست نوێنه‌رایه‌تی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن و ڕێككه‌وتنه‌كانیان كۆنكرێتی نه‌بووه".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه:
*پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كاری و ڕێگری بكه‌ن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی وه‌ك لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌ویش به دروستكردنی به‌نداو بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی باراناو له ناوچه جیاوازه‌كان و پێشخستنی زانستی ئه‌ندازیاری له ڕووه جیاوازه‌كانه‌وه.
*كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان و كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگه.
*كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم فاكته‌ری به‌هێزن بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی كورد له به‌غدا و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ده‌ستوریی و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم.
*زۆرێك له كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا لهپیلانگێڕی به‌رده‌وامدان بۆ زه‌وتكردنی ماف و قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
*بۆ كۆتاییهێنان به‌و دۆخه، له‌پاڵ یه‌كده‌نگی هێزه كوردستانییه‌كان، بڕیار له گۆڕینی شانده‌كانی دانوستانكاریش بدرێت.
*شانده‌كانی دانوستانكار له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست نوێنه‌راتی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن و ڕێككه‌وتنه‌كانیان كۆنكرێتی نه‌بووه.
ئه‌م وتانه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان هات كه رۆژی سێشه‌ممه 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025 له‌هۆڵی شه‌هید عه‌تا له شاری سلێمانی، به‌ڕێوه‌چوو.
PM:10:01:17/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت