كه‌شناسی هه‌رێم سه‌باره‌ت به نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هۆشداری ده‌دات
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هۆشداری ده‌دات و رایگه‌یاند كه له‌مشه‌وه‌وه پله‌كانی گه‌رما له ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ ژێر سفری سیلیزی داده‌به‌زێت.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له ئه‌نجامی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌گانی گه‌رما به‌هۆی كاریگه‌ری به‌رزه‌په‌ستانی هه‌وای روسیا كه بارسته هه‌وایه‌كی وشك و ساردی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، پێشبینی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم هاتووه كه له‌م شه‌وه‌وه تا شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 2025/12/21 پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بێته‌وه به‌جۆرێك له كاته‌كانی شه‌ودا له زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ ژێر پله‌ی سفری سیلیزی داده‌به‌زێت".
كاتێكی پێشتری ئه‌مشه‌و كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه‌په‌ستانی هه‌وا، خێرایی با له ناوچه‌كانی باشووری عێراق به‌گشتی و هه‌ندێ له‌ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم (ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و چه‌مچه‌مال و پارێزگای كه‌ركوك) بۆ 40 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به‌رزبۆته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری بۆ كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وامی هه‌بێت".
PM:09:24:17/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت