ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كورد له كه‌ركوك داواكارن ئاڵاكه‌ی ده‌ستی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه بكرێته ئاڵای كوردستان
وێستگه‌نیوز –
ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كورد له شاری كه‌ركوك گردبوونه‌ته‌وه و داواكارن ئاڵاكه‌ی ده‌ستی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه بكرێته ئاڵای كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كورد له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه گردبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و گه‌نجانه داواكارن و ئاڵای ده‌ستی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه كه ئاڵای عێراقه بگۆڕن به ئاڵای كوردستان.
له ئێستاشدا هێزێكی زۆری ئه‌منی عێراقی له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ره‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه بۆ رێگرتن له هه‌ر بارگرژییه‌ك.
به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌و گه‌نجانه له ئێستادا چاوه‌ڕێی بڕیاری پارێزگارن بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی ده‌ستی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه بگۆڕن.
PM:04:53:17/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت