کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاد دەکات و ئەگەری بارینی نمە باران هەیە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور ر هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم لە هەندێک کات لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە لەگەڵ ئەگەری بەفرێکی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان، هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی رپەرین خێرایی با هەندی کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2- 4) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی پێنجشەممە 18ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها ا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی رپەرین خێرایی با هەندی کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ :13 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
AM:11:29:17/12/2025
ئهم بابهته 492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت