دەم پارتی لە پەیامێکدا داوای ئازادکردنی ئۆجەلان دەکات
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی (هیوا و ئازادی) رابگەیەندرێت و داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2025، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە کۆشکی جەمیل پاشا لە سووری ئامەد کۆبوونەوەی (هیوا و ئازادی) رادەگەیەندرێت و لە وتارێکدا داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکرێت.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی وتارێک پێشکەش دەکات و بە گوێرەی میدیای نزیک لەو پارتە، داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان دەبێت، دەم پارتی بەردەوام داوای جێبەجێکردنی مافی هیوا بۆ ئۆجەلان دەکات.
لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی "هیوا و ئازادی" دەستپێدەکات، بڕیارە رۆژی 4ی کانونی دووەمی 2026، لە گۆڕەپانی ئیستاسیۆنی ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد بەڕێوەبچێت.
مافی هیوا، هەڵسەنگاندنی مافی ئازادکردنی زیندانییە و ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت هەموو زیندانییەک هیوای ئەوەی هەبێت رۆژێک لە گرتووخانە بچێتە دەرەوە و تێکەڵ بە کۆمەڵگە بێتەوە، بەڵام ئەمە تاوەکو ئێستا لە تورکیا نەبووەتە یاسا سەرەڕای ئەوەی "مافی هیوا" لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە پەیڕەو دەکرێت و رێنمایی بە دادگاکانی تورکیاش دراوە جێبەجێی بکەن.
AM:09:53:17/12/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت