به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ بۆ په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ دیاری كرا
وێستگه‌نیوز –
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ داوای به‌خشینی له پۆسته‌كه‌ی كرد، به ئیمزای وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه‌دا كرا و به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێی بۆ دیاری كرا.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئه‌مڕۆ ده‌ركراوه، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی به‌خشینی (عه‌بدوڵا حه‌مه‌د كاكه)ی له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ركردووه.
هه‌ر له هه‌مان فه‌رمانی وه‌زاریدا بڕیاردراوه به دانانی (قاسم عه‌لی مه‌عروف) بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ به وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی.
ئه‌مڕۆش له‌سەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆک شارەوانییەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش ئاڵوگۆڕ کران.
ئه‌م ئاڵوگۆڕه دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی یه‌كشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه هه‌ریه‌ك له قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رۆكی شاروانی چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رۆكی شاره‌وانی شۆڕش و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه له پۆسته‌كانیان ده‌به‌خشرێن.
PM:10:25:16/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت