حكومه‌تی هه‌رێم بەمەرج له سه‌دا 50ی قه‌رزی سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خۆش ده‌بێت
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای وه‌زیری رۆشنبیری، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر لێخۆشبوو‌ن به رێژه‌ی (٪50)ی سه‌ر قه‌رزی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌زاره‌ته‌كه به واژووی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری به نووسراوی ژماره (1683)ی رۆژی (28/5/2025) داواكاری لێخۆشبوو‌ن له بڕێكی قه‌رزی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رز كرده‌وه.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتبوو كه "به هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزی میدیای بینراو و بیستراوه‌كان له ئه‌نجامی ئه‌م بارودۆخه داراییه‌ی كه رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانی ئه‌و داهاته‌ی كه میدیا بینراو و بیستراوه‌كان پێشتر به‌ده‌ستیان ده‌هێنا له رێگه‌ی ریكلام، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستا زیاتر له رێگه‌ی سۆشیالمیدیاوه ریكلام بۆ كاڵاكان ده‌كرێت، .. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داوای زۆربه‌ی میدیا بینراو و بیستراوه‌كان داواكارین ره‌زامه‌ندی بفه‌رموون له‌سه‌ر لێخۆشبوو‌ن به رێژه‌ی (٪50) له قه‌رزه‌كان".
له وه‌ڵامی ئه‌و نووسراوه‌دا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به نووسراوی ژماره (1524)ی رۆژی (9/12/2025) پێشنیاز و داواكارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌سند كرد و له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر لێخۆشبوو‌ن به رێژه‌ی ٪50 له‌و قه‌رزانه‌ی كه كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی میدیاكان، به مه‌رجێك گشت كه‌ناڵه‌كان پابه‌ند بن به دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه له ماوه‌ی یه‌ك مانگ، له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونیان سزای دواكه‌وتن بێته سه‌ر قه‌رزه‌كانیان".
به گوێره داتاكانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان زیاتر له 300 كه‌ناڵی راگه‌یاندنی بینراو و بیستراو تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه سێ له‌سه‌ر چواریان قه‌رزیان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، شێروان عه‌وڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه، ورده‌كاری بڕیاره‌كه‌ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و هاوكاریكردنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌و داواكارییه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
ئاشكراشیكرد، له كۆی 176 كه‌ناڵی بیستراو، 132 كه‌ناڵ قه‌رزارن و له كۆی 126 كه‌ناڵی بینراو 94 كه‌ناڵیان قه‌رزارن، واته له كۆی 302 كه‌ناڵ، 226 كه‌ناڵیان قه‌رزارن.
وتیشی: "داوایان لێده‌كه‌ین، له ماوه‌ی مانگێكدا قه‌رزه‌كه‌یان بگێڕنه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتیی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره بیانگرێته‌وه و نیوه‌ی ئه‌و قه‌رزه بخرێته به‌ر لێخۆشبوونه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه، دواتر سزای دواكه‌وتن ده‌كه‌وێته سه‌ر قه‌رزه‌كانیان".
PM:08:36:16/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت