هاندهرانی يانەی زاخۆ نازناوى باشترین هاندهريان لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا و سەرۆكی هەرێمیش پیرۆزباییان لێدەكات
وێستگهنیوز –
دوای ئەوەی فيفا هاندهرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ وەک باشترین و کاریگەرترین هاندهر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کرد، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لێكردن.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە گەرمی پیرۆزباییی ئەم دەستکەوتە جیهانییەى له سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ كرد کە تێیدا هاندهرانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ لهلایهن فیفاوه وەک باشترین و کاریگەرترین هاندهر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کران".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، "ئەم نازناوە جیهانییه، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "ئێوە بە جۆش و خرۆش و شێوازی شارستانییانەی هاندان، یاریگاکهتان کرده تابلۆیەکی هونەریی جوان و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و ژیاندۆستیی گەلی کوردستانتان بە جیهان گەیاند".
نێچیرڤان بارزانی وتیشی، "دڵسۆزی و وەفاداریی خەڵکی خۆشەویستی زاخۆ بۆ یانەکەیان، نموونەیەکی باڵایە و هیوادارم هەمیشە وەک پێشەنگ بمێننەوە و پاڵپشتێکی بەهێز بن بۆ پێشکەوتنی وەرزش و بەرزڕاگرتنی ناوی کوردستان".
PM:02:35:16/12/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت