بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی سەرۆکى شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆڕش ئاڵوگۆڕ کران
وێستگهنیوز –
لەسەر فەرمانى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆك وەزیرانی هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ 16ى كانونی یەكەمی 2025 لە مەراسیمێکى تایبەتدا سەرۆک شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆڕش ئاڵوگۆڕ کران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، "بە گوێرەى دوو فەرمانى جیاواز کە لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانییەوە دەرکراوە، (ئارام نەجا فەیزوڵڵا) سەرۆکى شارەوانى چەمچەماڵ لە پۆستەکەى بەخشرا و (على رەووف نورى) لە شوێنەکەى دەسبەکاربوو، (بورهان عەبدوڵڵا ئەمین) سەرۆکى شارەوانى شۆڕش لە پۆستەکەى بەخشرا و (هاوکارى فازڵ کاکەبرا) بەوەکالەت لەشوێنەکەى دەستبەکاربوو".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "ئاڵوگۆڕى پۆستى سەرۆک شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆڕش بە سەرپەرشتى راستەوخۆى ئاسۆ شێرکۆ بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى و لەسەر پێشنیارى کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی مرۆیی قەزای چەمچەماڵ و بە بڕیارى راستەوخۆى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت ئەنجامدران".
PM:01:02:16/12/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت