ئاسایشی هه‌ولێر: له كۆیه رێگری له چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی كرا به‌ره‌و سلێمانی بچن
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش/هه‌ولێر رایگه‌یاند به‌یانی ئه‌مڕۆ له كۆیه رێگری له چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی كرا به‌ره‌و سلێمانی بچن و به‌هۆیه‌وه ڕێكاره‌كان له بازگه‌كان توند كرا و هاتوچۆكان سنووردار كران، داواكاریشه لێپیچنه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه "ئه‌و دۆخه‌یان دروست كرد".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش/هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له بازگه‌ی سنووری كۆیه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به‌و بازگه‌یه‌وه، ڕێگری له چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی و پاسه‌وانه‌كانیان كرا كه به‌ره‌و سلێمانی بچن و پێیان گوترا كه به‌بێ هه‌ماهه‌نگیی پێشوه‌خته ناتوانن بچنه سنووری سلێمانی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئه‌مه‌ش جێگه‌ی سه‌رسووڕمان بوو، چونكه هاتوچۆ بۆ هاووڵاتییان له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم ئازاده و هه‌موو پاسه‌وانه‌كانیش مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنیان هه‌یه".
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرداره‌دا رێكاره‌كان له بازگه‌كان توند كرا و هاتوچۆكان سنووردار كران".
ده‌شڵێت: "به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه درا كه ئه‌وه‌ی روویداوه هه‌ڵه‌یه‌ك بووه و به مه‌به‌ست نه‌بووه، دۆخی بازگه‌كان ئاسایی بوویه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش/هه‌ولێر داواكاره "ئه‌م رووداوانه دووباره نه‌بنه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه ئه‌و دۆخه‌یان دروست كرد".
PM:06:02:15/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت