پارێزگاری كه‌ركوك: مافیاكانی زه‌ویوزار دۆڵ و رێڕه‌وه ئاوییهكانیشیان به هاوڵاتیان فرۆشتووه
وێستگه‌نیوز –
پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند كه مافیاكانی زه‌ویوزار دۆڵ و رێڕه‌وه ئاوییهكانیشیان به هاوڵاتیان فرۆشتووه و به‌وهۆیه‌وه لافاو له گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی شاره‌كه دروست بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه "مافیاكانی زه‌ویوزار دۆڵ و ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كانیان به هاووڵاتیان ده‌فرۆشت، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ هۆكاربوو بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و دروستبوونی لافاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كه‌یان گرته‌وه".
رێبوار ته‌ها وتی: "به‌داخه‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌وه به‌شێكی زۆری لادێكانی كه‌ركوك تووشی زیانی گه‌وره بوون و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی كه‌ركوك قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هۆكاری سه‌ره‌كی لافاوه‌كه، ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاوییه‌كان".
وتیشی: "ده‌بێت رێڕه‌وی ئاوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شۆراو و په‌نجا عه‌لی وه‌كو خۆیان لێبكرێته‌وه".
پارێزگاری كه‌ركوك دووپاتیكرده‌وه كه "نابێت له هیچ بارودۆخێكدا ڕێڕه‌وی ئاوی داگیر بكرێت یان خانوونی له‌سه‌ری بنیات بنرێت، زۆر كارگه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێڕه‌و ئاوانه دروستكراون"، ئه‌مه‌ش "مه‌ترسی ڕاسته‌قینه دروست ده‌كات و ده‌توانێت له داهاتوودا كێشه‌كه زیاتر بكات".
له‌ماوه‌كانی دواییدا به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك و عێراق لافاو دروست بوو و به‌هۆیه‌وه زیانی گیانی ماددی لێكهوتهوه.
PM:04:44:15/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت