بە رووداوی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی كەسێك گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی كەسێك گیانی لەدەستدا.
عه‌قید كاوان عومه‌ر، لێپرسراوی هاتووچۆی خێرا به Traffic FMى راگه‌یاند، "پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر شه‌قامی (100) مه‌تری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری سووته‌مه‌نی كه له تاسڵوجه‌وه به ئاراسته‌ی عه‌ربه‌ت رۆشتووه، خۆی کێشاوە به دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی بارهه‌ڵگر له‌جۆری (عادیله)دا".
وتيشى، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه خه‌وی لێكه‌وتووه و له‌هه‌مانكاتدا تیژڕەو بووه، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به ئامێرێکی قیرتاوکردن و پاشان رووداوەكەی لێكەوتووەتەوە".
ئاماژەشیكرد، "له‌ئاكامی ئه‌و رووداوه، شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی هاتوچۆ له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و هێڵكاریان ده‌ستپێكردووه".
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی روونیكردەوە، "شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە کە گیانی لەدەستداوە تەمەنی 22 ساڵە".
PM:02:00:15/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت