مه‌سرور بارزانی: 2025 ساڵی سه‌ركه‌وتنی چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بووه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی پێشوازیكردنی له باڵیۆز و كونسوڵی گشتی و نێرده و دیپلوماتی وڵاتان و نوێنه‌ری ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه 2025 ساڵی سه‌ركه‌وتنی چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بووه.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/14، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له باڵیۆز و كونسوڵی گشتی و نێرده و دیپلوماتی وڵاتان و نوێنه‌ری ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له وته‌یه‌كدا، وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژنه‌كانی له‌دایكبوون و ساڵی نوێ، هیوای خواست ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و شادی و ئاشتی و ئارامی بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و جیهان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی دا كه "2025 ساڵی سه‌ركه‌وتنی چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ده‌ستهێێنانی چه‌ندین ده‌ستكه‌وت بووه، به‌ڵام به داخه‌وه له‌م ڕۆژانه كاره‌ساتی سروشتی ڕووداوی لافاویش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان به تایبه‌تی چه‌مچه‌ماڵ ڕوویدا".
راشگه‌یه‌ندراوه كه سەرۆکی حکومەت هەروەها تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
PM:11:01:14/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت