به‌رگری شارستانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی ته‌رمه دۆزراوه‌كه بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و ته‌رمه‌ی له‌سه‌ر زێی گه‌وره دۆزرایه‌وه بۆ بۆ پشكنین و وه‌رگرتنی نمونه‌ی DNA ده‌برێته هه‌ولێر.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه ته‌رمێك له نزیك گوندی ئیستریان له‌سه‌ر زێی گه‌وره دۆزراوه‌ته‌وه".
به‌رگری شارستانی هه‌رێم ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ تیمێكی هاوبه‌شی ته‌ندروستی هه‌ولێر و پزیشكی دادی و به‌رگری شارستانی و به‌ڵگه‌كانی تاوان فه‌رمانیان پێ كراوه كه ته‌رمه‌كه به شێوه‌یه‌كی زانستی هه‌ڵبگرنه‌وه و بۆ پشكنین و وه‌رگرتنی نمونه‌ی DNA و دیاركردنی چاره‌نووسی ده‌هێندرێته هه‌ولێر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌رگری شارستانی داواكاره راگه‌یاندنه‌كان چاوه‌ڕوانی لێدوانی فه‌رمی بن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه له كه‌ناری زێی گه‌وره، میدیاكانی پارتی له زاری یوسف باوكی مامۆستا ئاڤێستاوه بڵاویان كرده‌وه "ئه‌و ته‌رمه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه كچه‌كه‌ی ئه‌وه".
ئا‌ڤێستا یوسف، تەمەن 27 ساڵ، رۆژی 5ی نیسانی 2025 لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتە نێو رووباری تەنگاتوور.
PM:07:14:14/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت