شاره‌وانی سلێمانی: به‌شێك له هێما هاتووچۆكانی شه‌قامی 100 مه‌تری لێكرانهوه و بردران
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه "پاش كردنه‌وه‌ی (25كیلۆمه‌تر)ی سه‌ره‌تای شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ناسراو به شاڕێی بابان و دانانی هێمای هاتووچۆ و ڕێنیشانده‌ری سه‌لامه‌تی له‌لایه‌ن جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌وه، به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین به‌شێك له‌و پێداویستیی و ڕێنیشانده‌ر و هێما هاتووچۆیانهی بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیی و گیانی شۆفێران و سه‌رنشینان داندراون له‌لایه‌ن هه‌ندێك هاوڵاتیی و كه‌سانی نابهرپرسیارهوه ڕووبه‌ڕووی لێكردنه‌وه و شكاندن و بردن بوونه‌ته‌وه".
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی ده‌ڵێت: "پاڵپشت به ڕێسا‌و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كاری هاوشێوه دووباره نه‌كه‌نه‌وه و له جێگای ئه‌وه ببنه پارێزه‌ری سه‌لامه‌تی ژیانی خۆیان و هاوڵاتییان و خوشك و براكانیان كه شه‌قامه‌كه به‌كارده‌هێنن".
راشیگه‌یاندووه كه "له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوون و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره ناشارستانییه ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه و به‌رپرسیارێتی ئه‌و ڕووداوه هاتووچۆیانهیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ".
PM:05:24:14/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت