عەتا محەمەد: ئەمڕۆ کۆتایی بە وەرگرتنی ئاماری زیانلێکەوتووان دێت
وێستگه‌نیوز-
به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، ڕایگه‌یاد تاوەکو چوارشەممە خەمڵاندن بۆ زیانەکانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دەکرێت و ئەمڕۆش کۆتایی بە وەرگرتنی ئاماری زیانلێکەوتووان دێت.
عەتا محەمەد، كه سه‌رپه‌رشتیاری كۆمسیارانی به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵه‌و له‌لایه‌ن خودی قوباد تاڵه‌بانییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه به‌وێستگه‌نیوزی ڕاگه‌یاند لەلایەن تیمێکی کارگێڕیی و یاساییەوە خەمڵاندن بۆ سەرجەم زیانەکانی لافاوەکە دەکرێت، بەڵام تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکان تا کۆتایی هەفتە بەردەوامدەبێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه تیمێکی 57 کەسی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی ئۆنڵاینەوە سەرقاڵی تۆمارکردنی زیانەکانن و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن، پاش تەواوبوونی کارەکانیان دەست بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکان دەکەینەوە.
PM:01:55:14/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت