کەشناسی: ئەگەری بارینی بەفر و نمە باران هەیە


وێستگه‌نیوز –

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان پێشبینیكردووە، لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا بەفر و نمە باران ببارێت.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ى كانونی یەكەمی 2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچەی جیا جیا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، "لەدوایی نیوەڕۆى ەمڕۆ لە هەندێ ناوچەی شاخاویی سنووریی ئەگەری بەفر بارین هەیە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری نمە باران هەیە و کەشی سەنتەری پارێزگا کان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور".

وەك لە پێشبینییەكانى كەشناسیدا هاتووە، سبەى دووشەممە 15ى كانونى یەكەمی 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ :13 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی


AM:11:41:14/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو