مه‌سعود بارزانی پیرۆزبایی له د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كردستان پیرۆزبایی له د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه كه "له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا مه‌سعود بارزانی پیرۆزبایی له دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بارزانی خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی كوردێك ئه‌و پۆسته گرنگه‌ی له ئاستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگرتووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح خواست".
دوێنێ راگه‌یه‌ندرا كه د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق، پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی وه‌رگرت كه دوه‌م پۆستی باڵای ناو رێكخراوه‌كه‌یه و به پێگه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت.
محه‌مه‌د هه‌ورامی راوێژكاری د. به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند كه "ئه‌م پۆسته دوه‌م پۆستی باڵای ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. پێگه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره و گرنگه، هه‌مو كاروبارێكی په‌نابه‌ران له‌هه‌مو جیهان ده‌چێته ژێر ده‌سته‌ی كۆمسیاران".
محه‌مه‌د هه‌ورامی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی گرنگه د. به‌رهه‌م ده‌بێته دووه‌م كه‌س كه تا ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توانیویانە ئه‌م پۆسته وه‌ربگرن".
وتیشی، "پێشتر خودی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سه‌رۆكی ئێستای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی وه‌رگرتووه و پاشان كراوه‌ته سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه".
راوێژكاره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه‌شكرد كه "12 كه‌سیش سیڤیان پێشكه‌ش كردبوو تاوه‌كو پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیاران وه‌ربگرن، لیژنه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌میان ئه‌نجامدا، خودی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له لیژنهكهدابوو، به‌پێی چاوپێكه‌وتن و سیڤیه‌كان د. به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵا هه‌ڵبژێردرا".
راشیگه‌یاند كه "بڕیاره كانوونی دووه‌می 2026 د. به‌رهه‌م ساڵح به‌فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست به‌كارببێت".
PM:05:11:13/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت