شانەی قەیرانەكان: پێنج گوندی کەرکوک بەهۆی لافاوەوە گەمارۆ دراون و كارەباشیان بڕاوە
وێستگهنیوز-
سەرۆكایەتی شانەی قەیرانەكان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان رایدەگەیەنێت، حكومەت هەموو هەوڵێكی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ كردنەوەی گەمارۆ لەسەر پێنج گووندی كەركوك كە بەهۆی باران و لافاوەوە زیانی پێگەیشتووە.
فەریق روكن جەعفەر بەتات، سەرۆكی شانەی قەیرانەكان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەئێستادا پێنج گوند لە كەركوك بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە بەتەواوەتی گەمارۆ دراون و رێگاوبانیان تێكچووە و كارەباشیان بڕاوە".
وتيشى، "هەوڵەكانی حكومەتی عێراق و پارێزگای كەركوك لەوەدا چڕبووەتەوە تاوەكو بگەین بەو گوندانە و دەستی یارمەتیان بۆ درێژ بكەین".
ئاماژەشیكرد، "بەهاوكاری لەگەڵ وەزارەتەكانی نەوت و ئاوەدانكردنەوە و شارەوانییەكان و پارێزگای سەڵاحەدین چارەسەرێكی بەپەلەش بۆ پردە روخاوەكەی دووزخورماتوو دەدۆزنەوە".
AM:09:55:13/12/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت